سێرجیۆ ئاگوێڕۆ دووپاتی كرده‌وه كه‌وا ده‌یه‌وێت یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید جێبهێڵێت.
هێڕشبه‌ری ئه‌ڕجه‌نتینی له سه‌ره‌تایی ئه‌م هاوینه ئاشكرای كرد كه حه‌ز ده‌كات ڤیسێنتی كاڵدیڕۆن جیبھێڵێت ئه‌مه‌ش دوای به‌ستنه‌وه‌ی ناوی به چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا وه‌ك ڕیال مه‌درید،چێڵسی و مانچێستێر سیتی.
هه‌رچۆنێك بێت،له سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه باوكی یاریزان بڵاوی كرده‌وه كه‌وا ڕه‌نگه سێرجیۆ له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
به‌ڵام لدو ای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكی ئه‌وا ئاگوێڕۆ به‌م جۆره بۆ ESPN دوا…”من ناگه‌ڕێمه‌وه ئاتلێتیكۆ ئه‌مه‌ش شتێكی ڕوونه”.
“من قسه‌م له‌گه‌ڵ یانه كردووه و شته‌كان ڕوون كردۆته‌وه،ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی كاره پێویسته‌كانه بۆ جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه”.
“من نازانم ڕێككه‌وتنه‌كه كه‌ی ڕوو ده‌دات به‌ڵام ئه‌و شته له دوای ته‌واو بوونی كۆپا ئا‌مریكا ده‌زانم”.